هەواڵگریی ئەمریکا: حکوومەتی ئەفغانستان بە دستی تاڵەبان دەڕوخێت

(0) / / جهان / زایەڵە ئەفغانستان تالەبان ئەمریکا ڕووخان کابۆل


Jun 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا پێشبینی ڕووخانی حکوومەتی ئەفغانستان بە دەستی تالەبانی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا پێش بینی ئەوەی کردووە لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا حکوومەتی ئەفغانستان بە دەستی تالەبان دەڕوخێت.

دوو بەرپرسی باڵای هەواڵگری ئەمریکا ئەو خۆشبینیانەی پێشوو سەبارەت بە ئاسایشی ئەفغانستان و دەسەڵاتی حکوومەتی ئەو وڵاتەیان ڕەتکردەوە و لە سەر هاتنەوەی دەسەڵاتی تالەبان بۆ سەر ئەفغانستان هۆشدارییان دا.

لە ماوەی دواییدا هێزەکانی تالەبان پێشڕەویی بەرچاویان لە ئەفغانستان کردووە و ناوچەیێکی زۆریان کۆنترۆڵ کردووە.