تۆمەتبارێک لە سەر سکاڵای چەند کچە یاریزانێکەوە دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گێچەڵی سێکسی دەستدرێژی توندوتیژی


Jun 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

تۆمەتبارێک لە سلێمانی لە سەر سکاڵای چەند کچە یاریزانێکەوە دەستگیرکرا.
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە،  پۆلیسی  پارێزگای  سلێمانی   ڕایگەیاند، پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن چەند کچە یاریزانێکەوە لەسەر تۆمەتبارێک و دوای لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، هێزەکانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن.
ڕونیشکراوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار ( س، ح، ر) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 396 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کامەران کەریم