سزای چالاكوانەكانی بادینان پەسەند كرا

(0) / / کردستان / زایەڵە بادینان ڕۆژنامەنووس


Jun 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

دادگای پێداچوونەوە، سزای شەش ساڵ زیندانیی بەسەر ڕۆژنامەنووس و چالاكوانانی بادینان پەسەند كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد عەبدوڵا ئەندامی تیمی  پارێزەرانی سزاراوانی بادینان ڕایگەیاند دادگای پێداچوونەوەی داوای پارێزەرانی سزادراوانی بادینانی رەتکردەوە کە داوای راستكردنەوەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوەیان  کردبوو، بەوەش دادگای پێداچوونەوە بریاری دادگای تاوانی دووی هەولێر پەسەندکرد بە سزادانی هەریەک لەو پێنج چالاکوانە بۆ ماوەی شەش ساڵ.
پەسەندكردنی بڕیارەكە لە كاتێكدایە كە پێشتر سزادانی چالاكوان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ناڕەزایی دروست كردبوو.
پێشتر سەنتەری میترۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بڕیاری جێبەجێكردنی سزای چالاكوان و رۆژنامەنووسەكانی بادینان پێچەوانەی ویست و داخوازی زۆرێك لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و چاودێرانی پرۆسەی دیموكراسی لە كوردستان بوو، داواش دەكات سەرۆكی هەرێم دەسەڵاتەكانی بەكاربهێنێت بە دەركردنی بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆیان.