وەرزش باشترین دەوایە / بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان


Jun 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

عەقڵی تەندروست لە جەستەی تەندروستە
وەرزش بۆ باشتر بوونی ژیان زۆر گرنگە
لە کۆمەڵگای ئێمەدا ھەرگیز بایەخێکی ئەو تۆ بە وەرزش نەدراوە بە تایبەتی وەرزشی کچان.
وەرزش ژینگەی مەدەنی و سروشتی خۆی هەیە
ھەمیشە بە ھۆی قەیران و شەڕو سەختی گوزەرانەوە وەرزش بووە بە شتێکی لاوەکی
تەنانەت تا ئێستاش لە قوتابخانەکان، وانەی وەرزش ھەیە، بەڵام ھیچ کات وەرزش لەو سعاتەدا ناکرێت و خوێندکارەکان ئەو وانەیە دەکەن بە پشوو.
وەرزش لە کوردستان قۆرخکراوە لەلایەن کەسانی ناوەرزشیەوە.
وەرزش تێکەڵ بە ململانێی سیاسی و تەکەتولی حزبی کراوە.
لەم ماوەیەی پێشوو بینیمان کە چەندەھا مەسئولی حکومی و سیاسی  چالێنجی وەرزشیان کرد، بەلام وەرزش چۆن و لە کوێ؟
ئەگەر ئێمە نەتوانین بە ئاسودەیی مناڵەکانمان بنێرین بۆ یانەکان بێ ئەوەی دەست درێژی بکرێتە سەریان.
گەر مناڵ و نەوجوانەکان لە یانەو گۆرەپانە وەرزشیەکان پارێزراونەبن نەتوانن وەرزش بکەن، ئەی چۆن بتوانن ئەو ھەموو وزەیەی ھەیانە بە شێوەیەکی تەندروست بەکاری بھێنن.
ھیوادارم ئەو بابەتەی لەسەر یانەی سیروان ھەیە بە جدی وەربگیرێت و دەسەڵاتی داواکاری گشتی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان خۆیان بێنە سەر خەت بۆ چاودێری کردنی.
لە دونیا وەرزشکارەکان ناودارترینن بونەتە سەرمایەی نیشتمانی لێرە وەرزشیش کراوە بە لادان و گەندەڵی و پرۆژەی بزنسی نامەشروع و کراوە بە سەرچاوەی دەوڵەمەند بوونی ناشەرعی و هێز بۆ شەخسەکان.
ئەو بابەتەی یانەی سیروان و دەستدرێژی بۆ سەر کچەکان کارەساتێکی تری داڕوخانی قیەمە لە کوردستان