خشتەیەكی نوێی دابەشکردنی مووچە؛ وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە دارایی لێبڕین


Jun 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم خشتەیەكی نوێی مووچەی بڵاوكردەوە و بڕیارە سبەینێ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابه‌ش بكرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،”له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو رۆژی سێ شەممه‌ ڕێکەوتی 2021/6/29 موچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابه‌ش ده‌كرێت”.
ئاماژەی بەوەشداوە،”ڕۆژی چوار شەمەش ڕێکەوتی 2021/6/30 موچەی هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت دابەش دەکرێت”.