كازمی لە برۆكسل کار بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی دەکات
/
عراق
/
زایەڵە
قه‌یرانی دارایی
كازمی
مسته‌فا كازمی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌غدادی به‌ره‌و برۆكسلی پایته‌خی به‌لجیكا به‌جێهێشت تا سه‌ردانی باره‌گای یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به یاوه‌رێكی وه‌فدێك به‌ره‌و شاری برۆكسلی به‌ڕێكه‌وت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند: "مستەفا کازمی به ئامانجی به‌هێزكردنی هاریكاری نێوان هه‌ردوو لا، ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه و وتووێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌لجیكی و یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌دات ".
كازمی به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌لجیكا به ئامانجی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی و فراوانكردنی ئاستی وه‌به‌رهێنان كار له‌سه‌ر كاراكردنی رێكه‌وتننامه‌كانی نێوان عێراق و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.
تێبينيێك بنێرە: