تەندروستی دەربەندیخان ڕوون کردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دەربەندیخان تەندروستی


Jul 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخانەوە ئاشکرایدەکات، کۆمێنت و ووشەی جوان و ڕەخنە بونیاد نەرەکانتان دەکەینە ھەنگاوێکی نوێ بۆ کارەکانمان لە پیناو خزمەتکردنی ھاووڵاتیان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرێتی  تەندروستی  دەربەندیخان ڕایگەیاند، ووشەی نەشیاوو سوکایەتی و ناووزڕاندن و دەست بردن بۆ ژیانی کەسی و تایبەت بە دادگا و یاسا دەسپێرین.
ماوەیەکە ھەندێك سایت و ماڵپەڕو پەیجێکی ساختە ھەڵمەتێکی ناڕەواو دوور لە ھەر بەھایەکی ھەواڵی و میدیایی بەھا کۆمەڵەیەتیەکان و پەلاماری ناڕاست و ناڕەوایان دژ بە بەڕێوەبەروو بەڕێوەبەرێتی یە کەمان گرتوەتە بەر و ڕێگە خۆشکەرن بۆ نوسینی کۆمێنت و ووشەی نەشیاو لە نێو ھەزاران ووشەی جوان و ڕەخنەی بونیاد نەری خەڵکی خەم خۆردا.
ڕونیشکراوەتەوە، دەیان کۆمێنت و ووشەی نەشیاوو بەدوور لەھەر بەھایەکی مرۆیی و کۆمەڵایەتی جنێوو سوکایەتی دەست بردن بۆ ژیانی تایبەت و کەسێتی ڕووبەڕوومان کراوەتەوە بۆیە ئێمە بەمافی یاسایی و کەسێتی خۆمانی دەزانین  پارێزگاری لەخۆمان و ژیانی تایبەتی و کەسی خۆمان بکەین و یاسا بە پارێزەری خۆمان و ھەموو ئەوانە بزانین کا نەھەقی و زوڵمی ھاوشیوەیان دەکرێتە سەر سوپاسی ھەموو ئەوانەش بکەین کە بە ڕەخنەو پێشنیازەکانیان ووزەمان پێ دەبەخشن بۆ ئەوەی خزمەتکاری زیاتریان بین و ناوبانگی شاری نوسین و قەڵەم بەووشە جوانەکانیان جوانتر دەکەن.
باسی لەوەشکردووە، وە ئەو ژمارەیەی بڵاوکراوەتەوە گوایە ٧٢ کەس لەسەر ڕەخنەگرتن دراونەتە دادگا دورە لە ڕاستی یەوە تەنها ٢٤ خاوەن پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتی یەکان کە سوکایەتی و تۆمەت و تشهیریان بە بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان کردوە ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.وەڕای دەگەیەنین کە هەر کەس و لایەنێك و ڕیکخراو و گروپێك بەڵگەی لەسەر کەمتەرخەمی یان هەبوون گەندەڵی و قۆرخکاری دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی کەسی لەلایەن بەڕێوەبەرو هەر بەرپرسێك لەسنوری دەسەڵاتی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخاندا هەیە با دادگا سەروەر بێت بەڵگەکانی پێشکەشی دادگا بکات وە دەرگای بەڕێوەبەرێتیمان واڵایە بۆ هەر لیژنەیەک لە سەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی و وەیان لیژنەی تەندروستی  پەرلەمان بۆلێکۆڵینەوە لەهەر کەموکورتی و کەمتەرخەمیەك لە ئەستۆی بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان بێت.
لەکۆتایدا ئەوەش خراوەتەڕوو،  دواجاریش ڕووی دەممان دەکەینە ئازادیخوازان و ڕۆشنبیرو خاوەن قەڵەم و کەسانی بە ویژدان و دەپرسین؟؟  پەنابردنە بە یاسا  و دادگا و بڕوا ھێنان بە ڕێکارە یاساییەکان پێشیلی  ئازادییە، یان دەست بردن بۆ ژیانی تایبەت و جنێوو سوکایاتی و بوختان.
با چاوەڕوانی وەڵامی یاسا و دادگا بین.
کامەران کەریم