كاریگەری یارییە ئەلیكترۆنی یەكان لەسەر گەشەی هزر و ڕەفتاری منداڵ  / ئیدریس نوری

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ئیدریس نوری یارییە ئەلیكترۆنی یەكان هزر منداڵ


Jul 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

مێژووی یارییە ئەلیكترۆنی یەكان مێژوویەكی كۆنی نی یە ،بەڵكو مێژوویەكی نوێی هەیە ، وە بێگومان بەهاتنی ئەم جۆرە یارییانە كاری گەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر ڕەفتار و گوفتاری منداڵ بەجۆرێكی بەرچاو درووست كردووە ، هەندێ جار ئەكرێت بڵێین :ئەم یاریانە بۆمەبەستی فێربوونی زمان و فێربوونی ژمارە وجیاوازی یەكان بەكاردێت .
ئەوەی زۆر گرنگ بێت لێردا بەهۆی خراپ بەكارهێنان و زۆر بەكارهێنانی بەكاربەرە ئەلیكترۆنی یەكان ،بەجۆرێك ئالودەیی كردوون ،لەزۆر بەی ڕەهەندەكانی ژیانی منداڵ و گەنجان و هەندێ جار گەوران كاریگەری نەرێننیان بەشێوەیەكی بەرچاو درووستكردووە.
ڕێكخراوی  (WHO) لەساڵی 2015 زیانەكانی ئەم یارییەی بەڕەسمی ناساند.
جۆن دیوی دەڵێت: ئامانج لەپەروەردە كەڵەكە و پێدانی زۆری كەرەستە و زانیاری نی یە، بەڵكو ئامانج لە پەروەردەی درووست لە گرنگیدان و شكۆفەدان دەردەكەوێت .
هۆكارەكانی ئالودەبوونی یارییە ئەلیكترۆنی یەكان؟
۱.نەبوونی هۆشیاری درووستی دایك و باوك .
۲.خراپی باری ئابوری و نەبوونی هەلی كار .
۳.لاوازی پەیوەندی دایك وباوك بوونی كێشەو كێشمەكێشی دایك وباوك.
٤.لاوازی و بۆشای سۆزداری نێوان خودی منداڵ و دایك وباوك
٥.ئاسانی و سادەیی و زۆری ئەو ئامێرانەی كەئەم جۆرە یارییانەی پێ ئەنجام دەدرێت ، وەك (مۆبایل ـ تابلێت ـ ئایپاد ـ لاپتۆپ ـ كۆمپیوتەر)..
٦.بوونی چاولێكەری لەنێوان خودی دایك و باوك و منداڵ ،بەمنداڵانی هاوتەمەن و هاوڕێ و هاوسێ و خزم كەس و كاری ...
۷.نەمان وسوك تەماشاكردنی یارییە كۆنەكانی وەك هەڵماقۆ و پەت پەتێن و تۆپ قاڕێن و چاو شاركێ و ...
٨.پێشەنگ بوونی دایك و باوك لە بەكارهێنانی مۆبایل لەلایەن خودی دایك و باوكانەوە ،بووەتە هۆكاری لاسای كردنەوەی منداڵان .
۹.بەهۆی زۆر جووڵەی منداڵ، دایك وباوك وەك چەكێك بۆ كپ كردنەوە و لەجوڵەخستنی منداڵ، ڕێگەخۆش كەرن بۆئەوەی منداڵەكانیان ناچاربكەن ئامێرو یارییە ئەلیكترۆنی یەكان بەكاربهنێنن.
كاریگەرییە نەرێنی یەكانی بەكارهێنانی یارییە ئەلیكترۆنی یەكان :
۱.گۆشەگیری و لاوازی یان نەمانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی
۲.تووڕەیی بەهۆی ئەوەی زۆرینەی یارییە ئەلیكترۆنی یەكان توندوتیژی تێدایە بۆیە ئەم حاڵەتە دەگوازرێتەوە بۆ بەكارهێنەر لەڕێگەی پرۆسەی كارلێك و كارتێكردنی لەڕووەكانی (كوشتن ـ ئازارـ دەنگی بەرزوناسروشتی ـ جوێن ـ وێرانی )..
۳.تێكەڵ بوونی دوونیایی واقع بە دوونیای فەنتازی وخەیاڵ
٤.پەك خستن وتەمبەڵ كردنی پروسەی خوێندن ،چونكە منداڵ هێندە چێژ لە یارییە ئەلیكترۆنییەكان دەبینێت نیو هێندە حەزی بۆدەرس و كۆشش كردن نابێت .
٥.نەخەوتن ،كاریگەری لەسەر هۆڕمۆنی دۆپامین دەبێت كە دۆپامین لە سێ بەشی یەكەمی شەو دەڕژێت ،كاریگەر دەبێت بۆگەشەی مێشك و جەستە.
٦.قەڵەوی ،بەهۆی نەمان ولاوازی جوڵە و مانەوە لەماڵدا منداڵ گرفتی كێش زیادی بۆدرووست دەبێت .
۷.تێكچوونی سیستەمی خواردن بەهۆی درەنگ خەوتنەوە منداڵ درەنگ دەخەوێت ،بۆیەك وەك قەرەبویەك بۆماوەی ئەو خەوە ،درەنگ بێدار دەبێت ،بەوهۆیە ژەمی خواردنی بەیانی كەژمێكی سەرەكی یە لەدەست دەچێت .
٨.زیانی جەستەی (لاوازی چاو ـ ئازاری مل و خێرایی لێدانەكانی دڵ ).
۹.خەمۆكی ،بەهۆی زۆر مانەوە و زۆر بەكارهێنانی ئەم یارییانە خەم و پەژارەیی و دڵەڕاوكێ و بێ تاقەتی و دڵ تەنگی ڕوودەكاتە منداڵ یان گەنجی بەكاربەر.
۱۰.نەمانی تەركیز ،بەهۆی زۆر بەكارهێنانی ئەم یارییانە منداڵ ئاگایی لەچواردەوری خۆی نامێنێت .
۱۱.گەشەی مێشك لاوازدەكات ،لەبەرئەوەی گەشەی منداڵ بەخێرایی تێ دەپەڕێت ،بۆیە ئامۆژگاری دەكرێت ،بەهیچ جۆرێك منداڵانی خوارتەمەنی ۲ساڵ نابێت بەهیچ جۆرێك سەیری هیچ جۆرە شاشەیەك بكەن .
۱۲.گەشەی زمان دوا دەخات، توێژینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە كەبەشێك لە دواكەوتنی زمان و قسەكردن هۆكارێكی سەرەكی یارییە ئەلیكترۆنی یەكانە .
۱۳.باوەڕ بەخۆبوونی منداڵ لاواز دەكات و توانای پشت بەخۆبەستن كەم دەكاتەوە ،منداڵێكی شەرمن ولاواز دەرووست دەكات .
۱٤.گێچەڵی سێكسی ،بەهۆی ئەوەی لەكاتی یارییە ئەلیكترۆنی یەكان ڕیكلامی سێكسی دێتە سەر شاشەكە ،منداڵ ناهوشیارانە كلیك لەسەر ئەو ڕیكلامە دەكات و بەو جۆرە دووچاری لادانی سێكسی دەبێت .
۱٥.لەئایندە دا كەسی ئالودە بەیارییە ئەلیكترۆنی یەكان ناتوانێت هیچ كارێك بكات وسەركەوتونابێت ، چونكە ئارامی وخۆڕاگری لەسەر هیچ كارێك بۆدرووست نابێت ،كارەكە زوو جێ دەهێڵێت .
چارەسەرچی یە؟
۱.سنورداركردن و كۆنترۆڵكردنی ئای پی ماڵ یان مۆبایل
۲.چاوودێری كردن ،تابزانرێت منداڵ بەچ یارییەكەوە سەرقاڵە!
۳. نەدانی هەل و چانسی چێژی ئەو یارییانە ،سەرقاڵكردنیان بەشتی بەسودی تر .
٤.پرسیاری لێ بكە لەناوەڕۆكی یارییەكە.
٥.هەوڵ بدرێت یاری "بارز "پێچەوانەی شاشەكان ،بكڕێت بۆیان .
٦.هاندان و پاداشت لە مەڕ كردنی یاری تر، تا یارییە ئەلیكترۆنی یەكان دوور بكەوێتەوە.
۷.بەشداری پێكردن بەكاری تركەگونجاوبێت لەگەڵ تەمەنی و گەشتكردن و بردنیان بۆ شاری یاری و پارك و جێگاوەرزشی یەكان ...
٨.بۆمنداڵ ڕوون بكرێتەوە كە ئینتەرنێت تەنها بۆ،یاری كردن نی یە ،بەڵكو بۆگواستنەوەی زانیاری و ئاسانكردنی پەیوەندی یەكانە .
۹.فێربكرێت یاری دەبێت لەگەڵ منداڵ بگونجێت نەك مۆدە.
۱۰.منداڵ نابێت حەزی لەهەرچی بوو ،ئێمەی دایك و باوك بۆیان جێ بەجێ بكەین،بەڵكو فەلسەفەی ژیانی خێزان لەپەروەردەیە نەك تەنها بەخێو كردن .
۱۱.بتەوكردنی و بەهێزی خۆشەویستی دایك و باوك.
۱۲.ببە بە هاوڕێی منداڵەكەت ،گرنگی وهاوبەشیان پێ بكەن ،تابۆشایی سۆزداریان بۆ درووست نەبێت لەو ڕێگایەوە وەك بەدیلێك یارییە ئەلیكترۆنی یەكان هەڵبژێرێت .
۱۳.هان بدرێن لەگەڵ منداڵانی تر تێكەڵ بكرێن ،تا بۆشایی حەز بۆ ئەو جۆرە یاریانە درووست نەكات .
پرۆفایل
ئیدریس نوری
ماستەر لەپەروەردەی دەرونناسی تایبەت
ژێدەر: ڕوانگە و ڕەخنە