گفتوگۆ بۆ کردنەوەی بەشی زمانی فارسی لە زانکۆی چەرمۆی چەمچەماڵ

(0) / گفتگو


Jul 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

راوێژكاری جێبه‌جێكاری كلتووریی كونسولگه‌ریی ئێران له‌ سلێمانی ڕایگەیاند لەگەڵ سەرۆک و جێگران و بەرپرسانی زانکۆی چەرمۆی چەمچەماڵ، سەبارەت بە کردنەوەی بەشی زمانی فارسی گفتوگۆ کراوە.
حەسەن پوور راوێژكاری جێبه‌جێكاری كلتووریی كونسولگه‌ریی ئێران له‌ سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ زایەڵە، ڕایگەیاند: رۆژی سێشەمە بەرواری 6ی تەموزی 2021 مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بە سەرۆکایەتی وەفدێک لە ئەندامانی کونسوڵگەری سەردانی چەمچەماڵی کرد و لەلایەن رەمەک رەمەزان  قایمقامی چەچەماڵ و بەرپرسە جیاوازەکانی ئەو شارەوە پێشوازی لێکرا.
ڕاشیگەیاند: دیدار لەگەڵ قایمقام و بەرێوبەرانی چەمچەماڵ یەکەمین بەرنامەی ئەم گەشتە بوو. لەم دیدارەدا پەرەپێدانی هەوکاریەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەم ناوچەیە لە هەرێمی کوردستان لە رەهەندە جیاوازە ئابووری، بازرگانی، کلتوری و زانکۆیی و...هتد تاوتوێ کران. وتیشی: سەرکونسوڵی ئێران لە دووەمین بەرنامەی گەشتەکەیدا هاوڕێ لەگەڵ قایمقامدا سەردانی مۆنۆمێنتی جینۆسایتی ئەنفالی کرد و وێرای دانانی تاجەگوڵینە و واژۆی دەفتەری یادەوەریەکان، یاد و یادەوەری شەهیدانی ئەنفالی و شەهیدانی دیکەی تاوانەکانی رژێمی بەعسی سەدام لە دژی گەلی ئێران و عێراقی بەرز راگرت.
راوێژكاری جێبه‌جێكاری كلتووریی كونسولگه‌ریی ئێران له‌ سلێمانی ڕاشیگەیاند: ئامادەبوون لە زانکۆی چەرمۆ و دیدار لەگەڵ دوکتۆر سەڵاح رەزا سەرۆکی زانکۆ و جێگران و بەرپرسانی ئەو زانکۆیە و گفتوگۆ دەربارەی بەهێزکردنی پەیوەندیە زانستیەکانی نێوان زانکۆی چەرمۆ و زانکۆکانی ئێران و یارمەتیدان بۆ فێرکردنی زمانی فارسی لەم زانکۆیە بەرنامەی دواتری سەردانەکە بوو.
حەسەن پوور زیادیشی کرد: گفتوگۆ لەگەڵ شێخ عبدالفتاح سەرۆکی هەیئەی زانایان و کۆمەڵێک لە زانایانی ئایینی ناوچەی چەمچەماڵ دەربارەی کاروبارە دینیەکان کۆتا بەشی ئەم گەشتە یەک رۆژەیە بوو.