قائیمقامیه‌تی سلێمانی سێ ریستۆرانت داده‌خات
/
اجتماعی
/
هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان
زایەڵە
ریستۆرانت
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی سێ ریستۆرانت داده‌خات.
هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە زایەڵەی ڕاگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌كه هه‌رسێ ریستۆرانتی (سێوه، سایه‌گوڵ و چاینا دریم) له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی داخستوه.
وتیشی، یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كان هه‌بونی مناڵی خوار (18) ساڵبوه له شوێنه‌كاندا، به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردن پێویسته خاوه‌ن شوێنه‌كان رێگری له هاتوچۆكردنی نه‌وجه‌وان بۆ شوێنه‌كانیان بگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، شه‌وی رابردو هه‌رسێ ریستۆرانتی (سێوه، سایه‌گوڵ و چاینا دریم) له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی داخراون و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
لیژنەى ریستۆرانت یەکێکە لە لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەندامانی لیژنەکە لەكه‌سانی شاره‌زا و نوێنەرى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی (گەشتوگوزار، تەندروستی، ڤێتێرنەرى، ئاسایشی ئابوری و نشینگه)ـی سلێمانی پێكهاتون كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی پشكنین بۆ هه‌مو ئه‌و خوارده‌مه‌نی و خزمه‌تگوزاریانه ده‌كه‌ن شوێنه‌كان پێشكه‌شی میوانه‌كانیانی ده‌كه‌ن.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: