دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

(0) / اجتماعی


Jul 07, 2021

قەبارەی فۆنت:
پۆلیسی پارێزگای  سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
بەپێی  ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی پارێزگای  سلێمانی   ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چەند ماڵێكان لەسنوری سیتەك و چەند شوێنیكی تر بڕیبوو و دزیان لیكردبوون.
دوای ئەوەی چەن هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆمار كرد كە دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن كە لە (باخەكانی سنوری سیتەك و گوندەكانی ئەحمەد ئاوا، زەردەبی، شارستێنە، بازەگیر و چەند گوندێكی دیكە ) دزییان كردبوو .
لەئێستادا تۆمەتباران :
ب، ت، ع لەدایكبووی 1995
ش، و، ر لەدایكبووی 1994
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزدانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، لەكاتی دەستگیركردن و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبونی تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر ژمارەیەكی زۆر كەل و پەل كە لە ماڵ و باخی هاوڵاتیانیان دزیبوو .
کامەران کەریم