وەزارەتی دارایی دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ جۆرە بڕوانامەیەكی نییە

(0) / / کردستان / زایەڵە دارایی بڕوانامە


Jul 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دارایی و ئابوریی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی بە پێی یاسا دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ جۆرە بڕوانامەیەكی نییە.
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، وەزارەتی دارای و ئابوری   ڕایگەیاند، پاڵپشت بە یاسای چاكسازی و لە موچە و دەڕماڵە بە ژمارە (2) ساڵی 2020 و بە نوسراوی(ئەنجومەنی وەزیران- سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) بە ژمارە (2874) كە بەرواری 7/3/2021 ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كردووە باس لە چاوخشاندن بەسەرجەم موچە و دەڕماڵەی  بەخشین و ئیمتیازاتەكانی فەرمانبەران دەكات، بەو پێیە وەزارەتی ئابوری بە گشتاندنی ژمارە (7)  بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت گشتاندنی دەركردووە هەر بۆیە دەمانەوێت ئەم ڕوونكردنەوەیە بڵاو بكەینەوە:-
1- گشتاندنەكە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە خوێندنی بەیانیان یان لە دەرەوەی وڵات بە بێ مۆڵەتی خوێندن بە دەر لە یاسا و ڕێنمایە بەركارەكان. بڕوانامەیان بە دەست هێناوە.
2- هەموار كردنەوەی بڕوانامەی ئەوانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێداوە لێكەوتە داراییەكانی هەمواركردنی بڕوانامەكانیان هەڵدەوەشێتەوە.
3- وەزارەتی دارایی و ئابوری دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەكی نییە.
4- لە ڕۆژانی  داهاتوو ڕوونكردنەوەی یاسایی تایبەت بەو بڕیارە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە فەرمی دەردەچێت.
کامەران کەریم