گوته‌بێژی پارتی: بارگرژیيه‌كانی سلێمانی په‌یوه‌ندی به‌ ره‌وشی ناوخۆیی براده‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌

(0) / / کردستان / مه‌حموود محه‌مه‌د زایەڵە پارتی یەکێتی سلێمانی بارگرژی بافل تاڵەبانی لاهور شێخ جەنگی


Jul 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی بارگرژیی و رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا روونیكردووه‌ته‌وه‌، بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ره‌وشی ناوخۆیی "براده‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌" هه‌یه‌.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه بە سێوەی خوارەوەیە‌:
سەبارەت بە ڕوداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دەڤەری سلێمانی، كە بووە هۆی دروستبوونی گرژی و بارودۆخێكی ناھەموار و، دڵەڕاوكێ‌ و نیگەرانی هاووڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەڤەرەكەی بەگشتی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنین، كە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە و، هیوادارین چارەسەرییەكەی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی بێت، بەشێوەیەک کە نیگەرانی و دڵەڕاوكێی جەماوەرە خۆشەویستەکەی بڕەوێنێتەوە.
مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
11ـی 7ـی 2021