هێرشکردنەسەر کاروانی سەربازیی ئەمریکی لە نزیک بەغدا

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا


Jan 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ  چوارشەممە تەقینەوەیەک کاروانیێکی  لۆجستیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە عێراقی کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسی هەواڵی نون لەسەر زاری سەرچاوەیەک کە زانیاری لەسەر ڕووداوەکە هەبووە، ڕایگەیاند: بۆمبەکە کە لە جادەی " الیوسفیە" کە کەوتۆتە باشووری بەغدا، چێندرا بوو، کاروانێکی لۆجستیی سەر بە هاوپەیمانانی کردە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەیشی بەوە کرد کە ئەم هێرشە زیانێکی ئەوتۆی بەدواوە نەبوو.

لە چەند مانگی ڕابردووەوە، بە بەردەوامی کاروانەکانی سەر بە هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە عێراق لە ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان پارێزگاکانی ئەم وڵاتەدا لەلایەن کەسانی نەناسراو دەکرێنە ئامانج.