هۆشداریی تاڵیبان بە تورکیا؛ ئەفغانستان چۆڵ بکەن

(0) / / ترکیه / تاڵیبان زایەڵە ئەفغانستان تورکیا


Jul 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

بزووتنەوەی تاڵیبان هۆشداریی بە تورکیا دا لە هێشتنەوەی هێزە سەربازییەکانی لە خاکی ئەفغانستان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بزووتنەوەی تاڵیبان کە ئێستا ڕووبەرێکی زۆری لە خاکی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ کردووە، هۆشداریی بە تورکیا دا لەمەڕ هێشتنەوەی سەربازەکانی لەو وڵاتە.
لە بەیاننامەی بزووتنەوەی تاڵیبان هاتووە کە مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەفغانستان درێژەدانە بە داگیرکاری بیانی لە ئەفغانستان.
هەروەها جەخت لە سەر ئەوە کراوە کە مانەوەی هێزەکانی تورکیا پێچەوانەی ڕێککەوتنی دەوحەیە.