قوباد تاڵەبانی ئامادەیی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەری بریندارانی روداوەکەی زیقاری راگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانی زیقار


Jul 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پرسانەمایەک ئاڕاستەی کەسوکاری ئەوانە دەکات کە لەروداوەکەی زیقار گیانیان لەدەستدا و ئامادەیی حکومەتی هەرێمیشی بۆ هەموو هاوکارییەکی تەندروستی و  چارەسەری بریندارانی روداوەکەی راگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی سوتانی نەخۆشخانەی ئیمام حسێنمان لەشاری ناسرییە بیست کە بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ ئەو روداوە خەمناکە پرسەنامە و هاوسۆزی خۆمان بۆ کەس و کاری ئەوانە دەنێرین کە لەروداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوازی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامادەیی تەواوی حکومەتی هەرێم بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری تەندروستی رزگاربووان و چارەسەرکردنیان دەردەبڕین، هەروەها لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر خەت دەبین بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی تەندروستی پێویست بۆ شاری ناسرییە.