بڕیاری یەکێتی لەبارەی داخستنی چەند کەناڵێک

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی لاھور شێخ جەنگی


Jul 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی باڵا لە نێو یەكێتی رایگەیاند، بەپێی بڕیارێک ھەر دامەزراوەیەکی میدیایی بە پارەی یەکێتی کرابێت دەبێت بگەڕێتەوە بۆ یەکێتی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئاوێنە؛ سەرچاوەیەکی باڵا لە نێو یەكێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی کەناڵی ئای پڵەس سەر بە لاھور شێخ جەنگی دادەخەن، کە هێشتا دەستی بە پەخش نەکردووە و داوایان لە کارمەندەکان کردووە شوێنەکە جێبهێڵن".
سەرچاوەکە روونیشیکردەوە:" کەناڵەکە موڵکی یەکێتییە و دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتی، لەبەر ئەوەی کەناڵێکی حزبییە و سەربەخۆ نییە".
 ئاماژەی بەوەشکرد: "هەموو ئەو شتانەی بە پارەی یەکێتی دروستکراون موڵکی یەکێتین و دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ یەکێتی ".
دوپاتیشیكردەوە، "هەر كەناڵ و میدیایەك بە پارەی یەكێتی دروستكرابێت، موڵكی حزبە و دەبێتە بگەڕێندرێتەوە بۆ یەكێتی، ئەو هەنگاوەی هێزەكەی سكرتاریەتیش لەو چوارچێوەیەدا بووە."