فیلمە ئێرانییەکان شەش خەڵاتی فێستیڤاڵی دێرینە ناسی ئەمریکایان بەدەست هێنا

(0) / / فرهنگی / فیلم زایەڵە ئەمریکا


Jul 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

فیلمە ئێرانیەکان لە حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمە دێرینەناسیەکانی ئەمریکادا شەش خەڵاتیان بەدەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوەی ناوەندی هەواڵی کورتە فیلم، لەم  فێستیڤاڵەدا فیلم گەلێک سەبارەت بە دێرینەناسی، کولتووری کۆنینە و ڕەسەن و... دەخرێتەکێبڕکێوە.
خەڵاتی باشترین فیلمی بەنرخ بۆ کولتوورسازی گشتی و خەڵاتی باشترین فیلمی ئیلهام هێنەری فێستیڤاڵ درایە دیکۆمێنتاری sfumato دەرهێنانی ئەمیرعەلی میردریکوەند. خەڵاتی باشترین گێڕانەوە درایە فیلمی« ساروو» دەرهێنانی محەمەد عەبدوڵاهی.
خەڵاتی باشترین فیم هەڵگر درایە  ئیحسان عەمیدیان بۆ فیلم هەڵگری فیلمی دیکۆمێنتاری  «دهسلم» و لە بەشی باشترین مۆسیقا دا فیلمی «ساروو» دەرهێنانی محەمەد عەبدوڵاهی و sfumato بە ئاهەنگ دانەری ئومید میحرابی خەڵاتیان وەرگرت.
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمە دێرینەناسیەکانی ئەمریکا لە ۳تا۷ی جووییە بەڕێوە دەچێت.