بڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانی لاهور شێخ جەنگی

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی لاهور جەنگی


Jul 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەگوێرەی نوسراوێک کە لە دوو خاڵ پێکهاتووە، لاهورجەنگی سەرجەم دەسەڵاتەکانی دەسپێرێت بە بافڵ تاڵەبانی تا کاتی هەموارکردنەوەی پەیڕەو و  مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیارەکەی پەسەندکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ شەممە، نوسراوێکی مەکتەبی سیاسی/ کارگێڕی یەکێتی بڵاوکرایەوە کە تیایدا هاتووە، ئاماژە بە خاڵی یەکەمی کۆنووسی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی لە رێکەوتی ١٥ی ٧ی ٢٠٢١ دەبارەی کێشەی هاوسەرۆکان (بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی) کە لەلایەن سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسییەوە پەسەندکراوە.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی سەرجەم دەسەڵاتەکانی بە بافڵ تاڵەبانی راسپاردووە.
بەگوێرەی نوسراوەکە، بڕیارەکە لەرۆژی دەرچوونیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
شەوی رابردوو، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە بەشداری هەردوو هاوسەرۆکی حزبەکە کۆبووەوە و میدیای یەکێتیش وتی، چەند بڕیارێکی گرنگ دران، بەبێ ئەوەی هیچ بڕیارێک ئاشکرابکات.
رۆژى چوارشەممە، میدیای فەرمی یەکێتی، ناوی بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆک و لاهور جەنگیش وەک هاوسەرۆکی پێشوو هێنا، ئەمە لەکاتێکدا چەند رۆژێکە کێشە ناوخۆییەکانى ئەو حزبە سەرى هەڵداوەتەوە.