ڕووسیا: ئێران هیچ پەلەیەکی بۆ ڕێککەوتن نیە

(0) / / جهان / زایەڵە میخاییل ئۆلیانۆف ڕووسیا ئێران


Jul 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری ڕووسیا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئێران سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا هیچ پەلەیێکی بۆ ڕێککەوتن لە سەر پرسی ئەتۆمی نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میخاییل ئۆلیانۆف نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ئامادەبوو لە ڤیەننا لە پەیامێکی تویتەرییدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا لەم ماوەیەدا لەڕادەبەدەر لەسەر سیاسەتی گووشاری ئەوپەڕی لەسەر ئێران حسێبی کردووە لەحاڵێکدا سەرەڕای بەردەوامی ئەم سیاسەتە، ئێران هیچ پەلەیەکی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە دانووستاندنەکانی ڤیەننای نیە.
هەرچەندە دەزانێت کە هەرچی زووتر وتووێژەکان کۆتاییان بێت، گەمارۆکانیش زووتر هەڵدەگیرێن. گەمارۆکان تەنیا شتێک نین کە بۆ ئێران گرنگ بن.