وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: رێژەی کوشتنی برا بەدەستی برا زیادی کردووە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە پۆلیس سلێمانی کۆمەڵایەتی براکوژی ژن کوژی


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: حاڵەتەکانی کوشتنی برا بەدەستی برا لەم چەند ساڵەی دواییدا زیادی کردووە، زۆرترین ھۆکارەکانیش کێشەی میرات‌و وەرەسەیە".

بەپێی ئەو حاڵەتانەی لەبەرێوەبەرایەتیەکەیان تۆمارکراوە کوشتنی برا بەدەستی برا لەقەزاو ناحیەکاندا زیاتر بەھۆی زەوی کشتوکاڵی‌و موڵکەوەیە، بەڵام لەشارەکاندا بەھۆی کێشەی وەرەسەی خانوو دوکان‌و موڵکەوە بووە، ئەو وتی "چەندین کەیسمان لایە برا برای خۆی کوشتووە، جا چی برا گەورەکە بێت یان برا بچووکەکە".

ئێمە وەک لایەنی ئەمنی‌و پەیوەندیدار ناتوانین ھیچ کارێکی پێشوەختە بۆ ئەم حاڵەتانە بکەین، چونکە کێشەکان شاراوەن لەنێوان خێزاندا ڕوودەدەن، کاتێک ئێمە بەڕووداوەکە دەزانین، حاڵەتی کوشتنەکە ڕوویداوە، ناتوانین ھیچ  بکەین لەو حاڵەتەدا".

کامەران کەریم