کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەینێ خێرایی با زیاددەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان


1 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات.

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند ، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە لەسەر ناوچە سنوورییەکان، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی خێرای با، پلەکانی گەرماش بە گشتی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.

کامەران کەریم