عەلی حەمە ساڵح بۆ زایەڵە: ئەوداهاتەی هەیە لە موچە زیاترە

(0) / / گفتگو / عەلی حەمە ساڵح زایەڵە داهات موچە


Jul 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەوداهاتەی لەبەردەستە بۆموچە زیاترەو ووردەکاری دەخاتەڕوو .
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، وردەکاری ئەو داھاتانەی زیاترە لە پارەی پێویست بۆ موچە، بەڵێ داھاتی پێویست ھەیە بۆ ئەوەی موچە بە بێ لێبڕین بدرێت.
ڕاشیگەیاند: بەبێ ئەوەی باسی نەمانی قاچاخی و کۆمپانیاکاری خاڵی سنوری و زیادبوونی داھاتی نەوت و وەرگرتنی باج لە ھەموو گەورە باجدەران بکەین. تەنیا بە داھاتی فعلی کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی و لێرەدا بە وردەکاری و پشتبەشتن بە بەڵگەکان دەیخەینەڕوو، دەسلمێت کە دەتواندرێت پاشەکەوت نەمێنێ و پرۆژەی خزمەتگوزاریش دەستپێدەکاتەوە.
ناوبراو وتیشی، پارەی پێویست بۆ موچە (٨٩٦) ملیار دینارە.داھاتی نەوت بۆ خەزێنە مانگی پێشوو (٣٥٠) ملیۆن دۆلار بۆ(بەرمیلێک ٢٥ دۆلار) دەکاتە(٥١٤) ملیار دینار.
(٢٠٠)  ملیار دینار بەغدا.
(٢٠) ملیار دیناری پارەی ھاوپەیمانان.واتە بەبێ داھاتی ناوخۆ ٨٢٪‏ موچە دابین بوەو بۆ پێدانی موچەی تەواو (١٦٢) ملیار دینار پێویستە لە داھاتی ناوخۆ.
ڕونیشیکردەوە، ئایا داھاتی ناوخۆ دەتوانێت ئەم بڕە دابین بکات بەڵێ ئەگەر مانگی دووی ئەم ساڵ بە پێوەر وەربگرین داھاتی ناوخۆ کە ھاتوەتە وەزارەتی دارایی بۆ تەمویلی موچە (٣٧٣) ملیار دینار بوە. بڕی (١٦١) ملیار دیناری سلێمانی کە ٤٣٪‏ دەکات و بڕی (٢١٣) ملیار دیناری ھەولێرو دھۆک کە ٥٣٪‏ دەکات.واتە ، ئەگەر داھاتی ناوخۆ بۆ تەمویلی موچە وەک مانگی دووی ئەم ساڵ بێت ئەوا کۆی داھات ( ٢١٢) ملیار دیناری زیاترە لە موچە.ئەگەر ٥٦٪‏ کەمیکردبێت ھێشتا بەشی موچە بەبێ لێبڕین دەکات.
لە کۆتاییدا وتی: تێبینی ڕەچاوی خەرجی بەکاربردن کراوە و ئەمانە تایبەتە بەو پارانەی لە ڕابردودا بۆ موچە بەکارھاتووە.
سازدانی  - کامەران کەریم