قاسم ئەعرەجی: ڕۆژى 31ی کانونی یەکەمی ئه‌مساڵ هێزەکانی ئەمریکا دەست بەکشانەوە دەکەن

(0) / / عراق / زایەڵە واشنتۆن فوئاد حسێن عێراق قاسم ئەعرەجی


Jul 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند ڕۆژى 31ی کانونی یەکەمی ئه‌مساڵ هێزەکانی ئەمریکا دەست بەکشانەوە لەو وڵاتە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی‌ و ئەندامی شاندی عێراق لە واشنتۆن، ڕایگەیاند:"بەلایەنی ئەمریکامان ڕاگەیاندوە، عێراق چیتر پێویستی بەهێزەکانی ئەمریکا نییەو ڕۆژى 31ی کانونی یەکەمی ئه‌مساڵیش هێزەکانی ئەمریکا دەست بەکشانەوە دەکەن".
ڕۆژى هه‌ینى ڕابردوو فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى باڵا له‌ واشنتۆن‌ كۆبونه‌وه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى سه‌ردانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستپێكرد.
سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌و دواتر به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ کە ته‌ئكید له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ لەکەرتەکانی تەندروستی‌و پەروەردەش هاوکاری زیاتری عێراق بکات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌، مانه‌وه‌ى سه‌ربازانى ئه‌مریكا له‌عێراق یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ كراوه‌، هاوکاری سەربازیی لە نێوان بەغدا و واشنتۆن بەردەوامدەبێت‌ و سەربازانی ئەمریکا بۆ مەشق‌و ڕاهێنان لەعێراق دەمێننەوە.