سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران: کێشەکانی وڵات بە دانوستان لەگەڵ لایەنی دەرەکی چارەسەر نابێ
(0)
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران جەختی کرد لەوەی کێشەکانی وڵات بە دانوستان لەگەڵ لایەنی دەرەکی چارەسەر نابێت و بە پێچەوانەوە پێوستە وڵات لە ناوخۆوە لە هەموو بوارەکاندا بە هێز بکرێت.
بە پێی هەواڵی زایەڵە، ئیبراهیم رەئیسی ئیمڕۆ پێنج شەممە سەردانی پارێزگای سمنانی کرد و لە میانەی لێدوانێکدا لەو شارەدا وتی؛ تاکە چارەسەر بۆ کێشەکانی ئێران ئەەوەیە کە لە ناوخۆدا و لە هەموو بوارەکاندا بەهێز بکرێت و ئەوانەی پێیان وایە کێشەکانی ئێران بە دانوستان چارەسەر دەبن لە هەڵەدان.
وتیشی پەیڕەو کردنی دەستووری هەمیشەیی ئێران و جێبەجێ کردنی فەرموودەکانی ڕێبەری باڵای وڵات لە ڕۆژی 19 ی مانگ باشترین ڕیگایە بۆ پووچەڵ کردنەوەی گەمارۆکان و بێ هیوا کردنی ئەمەریکا و ئەورووپا و دەبێ ئێران بە شێوەی هەمەلایەنە لە بوارەکانی ئابووری، نەرم ئامێر و سەخت ئامێر و ئیداری بەهێز ببێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: