پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی تیرۆریستی لە بۆکان

(0) / / کردستان / زایەڵە بۆکان تیرۆر سوپا پاسدارا


Jul 27, 2021

قەبارەی فۆنت:
بڕیارگەی حەمزە سەیدئەلشوهەدای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەواڵی پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی تیرۆریستیی لە شاری بۆکان ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بڕیارگەی حەمزە سەیدئەلشوهەدای هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە تیمێکی تیرۆریستی کە دزەیان کردبووە ناوچەی بۆکان و ویستی کاری تێکدەرانە و دژی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیان هەبووە، بە ووشیاری و کاردانەوەی خێرای هێزەکانی ئەو بڕیارگەیە، هەڵوەشایەوە و هەوڵەکەیان پووچەڵکرایەوە.
دوو کەس لە ئەندامانی ئەو تیمە کوژران، یەکێکی دیکە بریندار بووە و سێ کەسیش کە وەک پشتیوان ویستی ڕزگارکردنی ئەوانیان هەبووە دەستبەسەر کران.
هەروەها دەست بە سەر بڕێک چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و پێداویستی ئەو تیمەدا گیراوە.