هەڵوێستی پارتی لەبارەی رێككەوتنی ستراتیژیی ئەمریكا و عێراق

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی عێراق ئەمریکا رێككەوتنی ستراتیژیی


Jul 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارتی دیموكراتی كوردستان، بەیاننامەیەكی دەربارەی رێككەوتنی ستراتیژیی نێوان حكومەتی عێراق و ویلایەتە ‌یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بڵاوكردەوەو دەڵێت: پێویستە هەمو لایەك پابەندی خاڵەكانی ئەم رێككەوتنە بن بە نیازێكی پاك و دور بكەونەوە لە توندوتیژی و گرژتركردنی بارودۆخە ئاڵۆزەكە لە وڵاتدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا وتویەتی"بە گرنگییەوە سەیری رێڕەوی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان هەردو حكومەتی عێراق و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەكەین سەبارەت بە بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەردو وڵات و گەل و دواڕۆژی مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر خاكی وڵات."
ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێمە لە كاتێكدا كە هەوڵ و كۆششی شاندی حكومەتی عێراق و لەنێویدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنین بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی و پەسەندكراوی راگەیەندراو بە مەبەستی كۆتاییهێنان بەو بارگرژی و توندوتیژییەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا هەیە، ئەوە دوپات دەكەینەوە كە پێویستە هەمو لایەك پابەندی خاڵەكانی ئەم رێككەوتنە بن بە نیازێكی پاك و دور بكەونەوە لە توندوتیژی و گرژتركردنی بارودۆخە ئاڵۆزەكە لە وڵاتدا، بۆ ئەوەی بەیەكەوە كار بكەین بۆ چەسپاندن و بەرقەراریی ئاسایش و ئارامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەدا و پێویستە هەموانیش پابەند بن ‌بە سەرجەم ئەو خاڵانەی لە چوارچێوەی پرەنسیپی رێككەوتنی ستراتیژیدا ئاماژەیان بۆ كراوە."
دەقی بەیاننامەكە:
ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان، وەكو سەرجەم لایەنە سیاسییە نیشتیمانییەكانی عێراق و گەلی عێراق، بە گرنگییەوە سەیری رێڕەوی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان هەردو حكومەتی عێراق و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەكەین سەبارەت بە بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەردو وڵات و گەل و دواڕۆژی مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر خاكی وڵات.
ئێمە لە كاتێكدا كە هەوڵ و كۆششی شاندی حكومەتی عێراق و لەنێویدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنین بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی و پەسەندكراوی راگەیەندراو بە مەبەستی كۆتاییهێنان بەو بارگرژی و توندوتیژییەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا هەیە، ئەوە دوپات دەكەینەوە كە پێویستە هەمو لایەك پابەندی خاڵەكانی ئەم رێككەوتنە بن بە نیازێكی پاك و دور بكەونەوە لە توندوتیژی و گرژتركردنی بارودۆخە ئاڵۆزەكە لە وڵاتدا، بۆ ئەوەی بەیەكەوە كار بكەین بۆ چەسپاندن و بەرقەراریی ئاسایش و ئارامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەدا و پێویستە هەموانیش پابەند بن ‌بە سەرجەم ئەو خاڵانەی لە چوارچێوەی پرەنسیپی رێككەوتنی ستراتیژیدا ئاماژەیان بۆ كراوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان
2872021