هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا

(0) / / عراق / زایەڵە بەغدا مووشەک ناوچەی سەوز


Jul 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی ئەمنی هەواڵی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدای ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەو سەرچاوەیە لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی بەغداد ئەلیوەم ڕایگەیاند: بە دوو مووشەکی کاتیۆشا ناوچەی سەوزی بەغدا کراوەتە ئامانج.
ناوبراو وتیشی: ئەو هێرشە زیانی بە ئۆتۆمبێلێکی مەدنی و خانوویەک لە ناوچەی ئەلمیرات گەیاندووە.
تۆڕی هەواڵی شەفەق نیوزیش ڕایگەیاند کە لەم هێرشەدا، سیستەمی بەرگری "C-RAM" ی باڵیۆزخانەی ئەمریکا نەیتوانیوە بەرپەرچی ئەو دوو ڕۆکێتە بداتەوە و بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە چەندین ئۆتۆمبێل و خانوویەک.
ئەمە یەکەمین هێرشی مووشەکی لە کۆتایی وتووێژە ستراتیژییەکانی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و عێراق لە واشنتۆنە کە تێیدا جەخت لە پاشەکشەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق  پێش کۆتایی ئەم ساڵ کراوەتەوە.