کوشتنی 7 ئەندامی خێزانێکی کورد لە شاری کۆنیای تورکیا

(0) / / ترکیه / کۆنیا زایەڵە تووندڕەو خێزانێکی کورد


Jul 31, 2021

قەبارەی فۆنت:
گرووپێکی چەکدار لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا، هێرشیان کردە سەر ماڵباتێکی کورد و لە ئەنجامدا حەوت ئەندامی خێزانەکەیان کوشت و خانووەکەیان سووتاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە میدیای تورکیا، هێرشەکە ئێوارەی هەینی 30-7-2021 بووە و ژن و منداڵ لەنێو کوژراوەکاندا هەن.
یاشار دەدەئۆغوڵڵاری، باڕش دەدەئۆغوڵڵاری، سەرپیل دەدەئۆغوڵڵاری، سێراپ دەدەئۆغوڵڵاری، ئیپەک دەدەئۆغوڵڵاری، مەتین دەدەئۆغوڵڵاری و سیبەل دەدەئۆغوڵڵاری؛ ناوی قوربانیانی ئەم هێڕشە ڕەگەزپەرەستانەیە
قوربانیان بەدەستڕێژی گوللـە کوژراون و خانووەکەیان سووتێندراون.
شیاوی باسە بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان 12 ی ئەم مانگە گرووپێکی "تووندڕەو" بە ئامانجی ڕگەزپەرەستانە هێرشیان کردۆتە سەر هەمان خێزان و حەوت ئەندامی خێزانەکەیان بریندارکردبوو.