هۆشداری  سەبارەت بە پیلانێکی مەترسیداری داعش لە سەرتاسەری عێراق

(0) / جهان


Jan 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکەی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند که داعش مەبەستییەتی لە پلانێکی تیرۆریستیدا ڕۆژی هەینی هەموو مزگەوت و حوسەینییەکانی عێراق بکاتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەبارەت بە پلانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژی هەینی لە بەغدا و هەموو عێراق، هەموو لایەک ئاگادار دەکاتەوە.

بەپێی بەڵگەیەک کە لایەن هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاو کراوەتەوە چەندین زانیاری لە گرووپێکی سەر بە داعش بە ناوی " والی العراق" گەیشتووەتە دەست هەموو یەکەکانی ئەم گرووپە تاکوو ڕۆژی هەینی لە ڕێگای ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژکراو و تەقینەوەی خۆکوژی، هەموو مزگەوت و حوسەینییەکانی عێراق بکەنە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی.

هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەموو لایەکی ئاگادار کردەوە کە داعش دەیەوێت گۆڕەپانەکانی خۆپێشاندانەکان و هەروەها بازاڕە قەرەباڵغەکان بەتایبەت لە ڕەسافەی بەغدا، بە بۆمب بکاتە ئامانج تاکوو بارودۆخی ئەمنی ئاڵۆز بکات.

ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو ئەم کردەوانە بۆ ڕۆژانی داهاتوو پیلانی بۆ داڕێژراوە.

پێشتریش داعش بەرپرسیارێتی دوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی ڕۆژی ڕابردووی لە ناوەندی بەغدای گرتە ئەستۆی خۆی.

دوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی ڕۆژی ڕابردوو ۳۲ شەهید و ۱۱۰ برینداری لێکەوتەوە.

دوابەدوای ئەم تەقینەوەیانە  مستەفا کازمی ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکانی لە پۆستەکانیان دوور خستەوە و کەسانێکی دیکەی خستە شوێنی ئەوان.

ئەو هەروەها وتیشی کە بە تووندی وەڵامی داعش دەدەینەوە و ئەم گرووپەش لە داهاتوویەکی نزیکدا دەزانێت کە  ڕووبەڕووی چ کەسانێک بووەتەوە.