فوئاد حسێن بە پەیامێک گەیشتە تاران

(0) / / ایران / فوئاد حسێن زایەڵە ئێران کۆماری ئیسلامی تاران


Aug 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەفەرێکی فەرمیدا، چەند خولەکێک لەمەوبەر گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێگەی هەواڵی میدێل ئیست بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیێکی ڕایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵگری پەیامێکە بۆ بەرپرسانی باڵای کۆماری  ئیسلامی.
ڕۆژی ڕابردوو، سەعید وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە بەمزووانە وەزیری دەرەوەی عێراق بە پەیامی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەوە دەگاتە تاران.
سەعید خەتیب زادە دووشەممە لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی لە تاران ڕایگەیاند بڕیارە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەمزووانە سەردانی تاران بکات.
بە وتەی خەتیب زادە، وەزیری دەرەوەی عێراق لەم سەردانەدا هەڵگری پەیامی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیە بۆ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و تاران لە سەر ئەو پەیامە بڕیار دەدات.
بەرپرسە ئێرانییەکە پێوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ پێکهاتەکانی عێراقی بە باش وەسف کرد.