بەغدا: گواستنەوەی بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ کوێت ئەنجامی ڕێککەوتنی عێراق و ئەمریکایە

(0) / / عراق / یەحیا ڕەسول عیراق زایەڵە هاوپەیمانان کوێت


Aug 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەحیا ڕەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە گواستنەوەی بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بۆ کوێت، لە چوارچێوەی ئەنجامەکانی دانوستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکایە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هێزانەی عێراقیان جێهێشتوورە هێزی شەڕکەر نین، بەڵکوو ئەرکی پاراستنی هێزەکانی ئەمریکایان بوو.

ڕاشیگەیاند کە ئەو هێزانەی لە عێراق ماونەتەوە، ڕاوێژکارین.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی پێویستی بە هێزی موستەشاری و ڕاهێنەر هەیە و ئیدی پێویستی بە هێزی شەڕکەر نییە و سوپای وڵات توانای بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیێکی هەیە.

وتیشی هێزە ڕاوێژکارەکان لە عێراق دەمێننەوە و بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەوان لە ئەستۆی هێزە عێراقییەکانە.