هێزی تایبەتی OTH سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خاکی عێراقی جێهێشت

(0) / عراق


Aug 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

هێزێکی تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی (OTH) بە سەرۆکایەتی ئەمریکا خاکی عێراقی جێهێشت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هێزی تایبەتی OTH هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتایی بە ئەرکەکەی لە عێراق هێنا و خاکی ئەو وڵاتەی بەرەو بنکەی سەربازیی "بۆرینگ" لە وڵاتی کوەیت، جێهێشتووە.

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەبارەت بەم بابەتە ئاماژە بەوە دراوە، هێزەکە سەرەڕای کشانەوەی، وەک پاڵپشتیکاری ئەو هێزانەی لە عێراقدان، کار دەکات.

بەپێی ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن تا كۆتایی ئەمساڵی زایینی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكشێنەوە.