بۆ ئەمساڵی خوێندن لەدایکبووانی ساڵی 2015 لەپۆلی یەکەمی بنەڕەتی وەردەگیرێن
(0) /
بۆ ئەمساڵی خوێندن لەدایکبووانی ساڵی 2015 لەپۆلی یەکەمی بنەڕەتی وەردەگیرێن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی فێرکردنی بنەڕەتی تایبەت بەوەرگرتنی قوتابی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی نوێی خوێندن وەرگرتنی منداڵ لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی لە دایکبووانی
( ١ / ١ / ٢٠١٥) تاوەکو ( ٣١ / ١٢ /٢٠١٥) وەردەگیرێت.
پێویستە لەکاتی سەردانی کردنی قوتابخانەکان بەخێوکاری قوتابیەکە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆی ببات:
١- ناسنامەی باری شارستانی یاخود کارتی نیشتیمانی.
٢-دوو وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ
٣-فۆڕمی تەندروستی
ئەم پێداویستایانە دەخاتە نێو فایلێک بۆ قوتابخانەی دەبات .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: