فوئاد حسێن ئاشکرای کرد؛ دانوستانی ئێران و عەرەبستان لە بەغدا

(0) / / جهان / زایەڵە ئیسلام ئاباد ئێران عەرەبستان


Aug 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی سەفەری بۆ ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، دانوستانی نێوان ئێران و عەرەبستان لە بەغدای ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فوئاد حسێن لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی لە ئیسلام ئاباد لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی، وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران و عەرەبستان سەرقاڵی دانوستانن لە بەغدا لە سەر پرسەکانی نێوانیان، داوای ڕۆڵ بینینی کاریگەری دوو وڵات بۆ یارمەتی گەیاندن بە پرسی یەمەن بوو.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ نەهێشتنی گرژییەکان لە نێوان وڵاتانی ناوچە؛ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدای لەم چوارچێوەیەدا لێک دایەوە.