پەرلەمانتارێك: حكومەتی هەرێم بیەوێت 30 رۆژ جارێك موچە دابەش بكات، ڕێژەی لێبڕین زیاتردەبێت

(0) / اقتصادی


Jan 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان بیەوێت 30 ڕۆژ جارێك موچە دابەش بكات، ڕێژەی لێبڕینەكە لەسەرو 21%وە دەبێت و زۆر زیاتر دەبێت.

بەپێێ هەواڵی زایەڵە، بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندوە، دۆخی ئابوری هەرێم ئەگەر قسەكە لەسەر ئێستابێت بەدۆخێكی ئابوری خراپدا تێدەپەڕێت ئێمە پێمان وایە داهاتی هەرێم داهاتێكی زۆر و زەوەندەیە كه ‌بەشی موچەش و بەشی بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكانیش دەكات، بەڵام بەمەرجێك چاكسازییەكان لەبواری نەوت و لەكەرتی نەوت و گرێبەستەكانی نەوت و پێداچونەوە بەگرێبەستی كۆمپانیاكان لەخاڵەسنورییەكان و ڕێگری لەقاچاخچێتی و بەهەدەردانی سامانی گشتی لەخاڵەسنورییەكان بكرێت".

لەبارەی ئەگەری زیادكردنی لێبڕینی موچە و دابەشكردنی لەماوەی 30 رۆژدا، بەڵێن ئیسماعیل باسی لەوەكردوە، "ئەگەر بێینە سەر لێبڕینەكە بەڵێ بێگومان دەتوانێت، بەڵام ئایا ئەو لێبڕینە چەندە و چۆنە ئایا بەرزكردنەوەی ڕێژەی لێبڕینەكە ناچێتە سنورێك كە هەمومان بەحكومەتیشەوە پەشیمان ببین لەوەی كەبڵێین بەو جۆرە موچە دابەش مەكە، لەبەرئەوەی ئێستا داهاتی مانگانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو هەمو كێشە و گەندەڵی و كەموكورتی و بەهەدەردانەی كە هەیە كەكۆدەكرێتەوە، لەنزیكەی 400-450 ملیۆن دۆلارە كە بێگومان ئەمە زۆر زۆر كەمترە لەو ڕێژەیەی كەپێویست دەكات بۆ موچەی فەرمانبەران".

ئەوەشی خستەڕو، ناتوانم بڵێم ڕێژەی لێبڕینی موچە چەند دەبێت، بەڵام ئەگەر بیانەوێت بێجگە لەپارەی بەغدا، بەو داهاتەی ناوخۆ كەلەبەردەستدایە 30 ڕۆژ جارێك موچە دابەش بكەن ڕێژەی لێبڕینەكە لەسەرو 21% وە دەبێت، بەڵام بەدیاری كراوی نازانم چەندە".