لە کۆنگرەی کۆمەڵى ئیسلامى گۆڕانکاری نوێ لە حزبەکەدا دەکرێت

(0)


Jan 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

 

وتەبێژى کۆمەڵى ئیسلامى رایگەیاند: هەموو ئامادەکارییەکان سەبارەت بە بەستنى کۆنگرە تەواوبووە بە ئەگەرێکى زۆرەوە لە کۆتاى مانگى شوباتدا کۆنگرە دەبەسترێت و گۆڕانکارى نوێش لە نێو حزبدا دەکرێت.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، ڕێبوار حەمەد، وتەبێژى کۆمەڵى ئیسلامى بە SNNى راگەیاند: ئامادەکاریەکان سەبارەت بە بەستنى کۆنگرە تەواوبووە و لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى سیاسى پاڵێوراوانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى نوێ دوێنێ پەسەند کرا و زۆرترین ئەگەر بۆ ئەوەیە لە کۆتای مانگى شوباتى ئەمساڵ کۆنگرە ببەسترێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە گۆڕانکارى دەکرێت.

سەربارەت بە گەڕى گفتوگۆ و کۆبونەوەى لایەنە سیاسیەکان، رێبوار محەمەد وتى”ئێمە دەرگاى گفتوگۆمان بۆ لایەنە سیاسیەکان کراوەیە و ئەم کۆبونەوانەش بۆ ئەوەیە کە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق نزیک بۆتەوە و پرسى بودجە و تێپەڕاندى پرۆژەیاساى بودجە هەیە لە بەغدا و دۆخى ئێستاى هەرێم واى کردووە کە لایەنە سیاسیەکان دەست بە کۆبونەوە و سەردانەکانیان بکەن.

لە بارەى پرسى لامەرکەزیووە وتەبێژى کۆمەڵى ئیسلامى ئاماژە بەوە کرد “بۆچونى فەرمى خۆمانمان داوەتە ئەندامەکانمان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ئەوان لە کۆبونەوەکانى تایبەت بە پرۆژەى لامەرکەزى ئامادەیان هەبووە.

هاوکات لە بارەى کۆبونەوەکانى بەغدا و هەرێم، رایگەیاند :”ئەوەى ئێمە دەیبینین تاوەکو ئێستا هەرێمى کوردستانە هەنگاوى کردارى نەناوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ناوەند کە بەم جۆرە سیاسەت کردنە دۆخى هەرێم قورستر دەکات”.