تورکیا  کوشتنی ١٠ گەریلای پەکەکەی لە شەنگال ڕاگەیاند

(0) / / ترکیه / زایەڵە شەنگال تورکیا گەریلا پەکەکە


Aug 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت، لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە لە شەنگال، 10 گەریلا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تویتەر بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی شەنگال هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر گەریلاکانی پەکەکە.
ئاماژەی بەوەش کردووە لە ئەنجامی هێرشەکەدا 10 گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.
لەبەرامبەردا یەپەشە کە ھێزێکی ئێزدی نزیک لە پەکەکەن رەتیدەکەنەوە ودەڵێن لە ھەردوو ھێرشەکەی تورکیادا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.