ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: پاساوێک بۆ مانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا نییە / لەگەڵ دانوستان داین

(0) / / ایران / ئێران تاران ئیبراهیم ڕەئیسی گەمارۆ


Aug 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئێران، سەرکۆنەی ئەمریکای کرد بۆ بەردەوامیدان بە گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەی و جەختی لە سەر پابەندیی تاران بە رێککەوتنی ئەتۆمی کرد و ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی لەگەڵ دانوستان دایە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە تاران، وێڕای جەخت لە سەر پێویستیی ئازادکردنی پارەکانی وڵاتاکەی لە لایەن تۆکیۆوە، جەختی کرد کە هیچ پاساوێک بۆ هێشتنەوەی ئەو پارانە لە ژاپۆن نییە.
وتیشی: ئێران پابەندی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی بووە و ئەوەی لەو ڕێککەوتنە چووە دەرەوە و پێشێلی کردووە ئەمریکایە و دەبێ سەرکۆنە بکرێت بۆ پابەندنەبوونی.
ڕاشیگەیاند کە هیچ پاساوێک بۆ هێشتنەوەی گەمارۆکان لە سەر ئێران نەماوە.