وەزارەتی پەروەردە رۆژی دەستبەکاربونی مامۆستایان لە سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگاکانی  ڕاگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان ئالان حەمە سەعید خوێندن


Aug 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

رۆژی چوارشەممە (1ی ئەیلولی 2021) رۆژی دەستبەکاربونی مامۆستایانە لەسەرجەم قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021).
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  بەگوێرەی دواین نوسراوی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، "بڕیاردراوە رۆژی چوارشەممە (1ی ئەیلولی 2021) رۆژی دەستبەکاربونی مامۆستایان بێت لەسەرجەم قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)".
17ی ئەم مانگەش وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2021-2022 خستەڕو و رایگەیاند، 14/9/2021 یەکەم رۆژی دەستپێکی خوێندن دەبێت و خوێندن بە ئامادەبونی تەواوی نێو پۆل دەبێت.
ساڵی رابردو پرۆسەی خوێندن لە ناوەندەکاندا بۆ چەندجارێک راگیرا
ساڵی خوێندنی 2020-2021 بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پرۆسەی خوێندن لە ناوەندەکاندا بۆ چەندجارێک راگیرا و دواجار وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بەشێک لە پرۆگرامەکان کورتبکرێنەوە و تاقیکردنەوەیان تێداکرا.
کامەران کەریم