تاران ئیدانەی کردەوە تیرۆریستیەکانی کابوول دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە سەعید خەتیب زادە کابوول


Aug 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی پایتەختی ئەفغانستان، تەقینەوەکانی شەوی ڕابردووی فڕۆکەخانەی کابوولی ئیدانە کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کابوول سەرکۆنە دەکات و هاوخەمیی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە دەردەبڕێت.
ئەم بەرپرسە ئێرانییە، وێڕای ئیدانەکردنی هێرش بۆ سەر گەلی بێ تاوان و بێ پەنای ئەفغانستان و هەر چەشنە کردەوەیێکی تیرۆریستی کە ژنان و پیاوان و گەنجان و منداڵان دەکرێنە ئامانج، هیوای پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیری لە کابوول خواست بۆ ئەوەی ناوەندە حکوومییەکان  گیان و ماڵ و ئاسیاشی خەڵک دابین بکەن.
رۆژی پێنجشەممە 26-8-2021 تەقینەوەیەک لە دەروازەی سەرەکیی فڕۆکەخانەی کابوول روویدا.
دوای ئەو تەقینەوەیەش بە کەمتر لە کاژێرێک، تەقینەوەی دووەمیش روویدا.
 بە گوێرەی دوایین ئاماری ڕاگەیێندراو تا ئێستای لەگەڵ بێت 103 کەس لە نێویاندا 113 سەربازی ئەمریکی و 90 هاوڵاتای ئەفغان لە تەقینەکانی کابوول کوژراون.