دوو تۆمەتبار بە مامەڵە بە چەکی بێ مۆڵەت دەستگیرکران
/
اجتماعی
/
پۆلیس
زایەڵە
سلێمانی
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نوسینگەی بەکرەجۆ، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەچەکی بێ مۆڵەتەوە کردبوو
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕێگرییكردن له‌مامه‌ڵه‌كردن به‌چه‌كی بێ مۆڵه‌ت‌و نایاسایی، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و به‌دواداچونی ورد‌و وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەچەکی بێ مۆڵەتەوە کردبوو.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا دەستیشگیرکرا بەسەر سێ چەکی بێ مۆڵه‌تدا له‌جۆری دەمانچە.
لەئێستادا هه‌ردوو تۆمەتبار (ب. ک. م) لەدایکبووی ١٩٩٧ و ( و. م. ش ) لەدایکبووی ١٩٨٩بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ٢١ی چەک ڕاگیراون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: