ئایەتوڵڵا خامنەیی: هیچ جیاوازییەک لە نێوان بایدن و ترەمپدا نییە

(0) / / ایران / زایەڵە خامنەیی بایدن ترەمپ ئەمریکا ئەتۆمی کوبوول


Aug 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای ڕەخنە توند لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئیدارەی ئێستای واشنتۆن بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن لەگەڵ ئیدارەی پێشوو بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە یەکەم دیداری لەگەڵ کابینەی نوێی وڵات بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی وێڕای شرۆڤەی زۆرێک لە بابەتە ئابووری و سیاسییەکانی وڵات و پێشکەش کردنی ڕاسپاردەکانی هاوپێوەند بە پرسەکانی ڕۆژ، باسی لە سیاسەتی دەرەوەی وڵات بە تایبەت لە بواری ئەتۆمی کرد.
ڕێبەری باڵای ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە لە بابەتی ئەتۆمیدا، ئەمریکییەکان،  سنوورەکانی بێ شەرمیان تێپەڕاندووە و سەرەڕای ئەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چوونەتە دەرەوە، بە چەشنێک لێدوان دەدن کە ڕاستییەکان پێچەوانە پیشان بدەن.
هەروەها ڕەخنەی لە وڵاتانی ئەورووپی گرت لە بێ بەڵێنی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا.
ڕاشیگەیاند: ئیدارەی ئێستای ئەمریکا هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئیدارەی پێشوودا نییە و ئەوەی لە پرسی ئەتۆمیدا بەدوای دایە و بە زمانێکی دیکە باسی دەکات، هەمان شتە کە ترەمپ مەبەستی بوو.
ڕێبەری باڵای ئێران هەروەها پشتگیریی خۆی بۆ گەلی ئەفغانستان ڕاگەیاند و ئەو دۆخەی کە ئێستا لەو وڵاتە هاتۆتە دی بە ئەنجامی سیاسەتی داگیرکەرانەی ئەمریکا ناوبرد.