کازمی: کۆنگرەی بەغدا رۆڵی عێراق بۆ باشترین پەیوەندیی لە ئاستی نێودەوڵەتی پیشان دەدات

(0) / / عراق / زایەڵە کازمی


Aug 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لووتکەی بەغدا رایگەیاند، "گرێدانی ئەو کۆنگرەیە لە بەغدا بەرجەستەی رۆڵی عێراق دەکات بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دونیا هەبێت کە لەسەر بنچینەی هاریکاری و تەواوکاری و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و زاڵبوون بەسەر زمانی گفتوگۆ و هاوبەشی و رێزگرتنی بەرامبەر بونیادنرابێت".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ شەممە 28-08-2021 کۆنگرەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی بە گوتارێکی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.
 سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "عێراق لە قۆناخی رابردوودا لەسەر ئاستی جیاواز رووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە بووەوە، بەڵام توانیی هەنگاوی فراوان بنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانە بە ئیرادەی گەلەکەمان و پێداگری لەکارکردن و ژیان لە پێناو داهاتووێک کە شایستەی بێت، بە یارمەتی سەرجەم برایەکانی و دراوسێیەکانی."
کازمی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا، "لە بەرامبەر گەلەکەماندا بەڵێنماندا عێراق رۆڵی پێشەنگ لە ناوچەکەدا ببینێت بە ئیلهام بەخشین بە بنەماکانی ئاسایش و ئاشتی و هاریکاری و خواستی برەودان بە هاوبەشییەکان."