پاڵاوگەیەكی نەوت لە هەولێر 25 هەزار بەرمیل نەوتی سوریا دەپاڵێوێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عەلی حەمە ساڵح نەوت سووریا قاچاق


Jan 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: پاڵاوگەیەک بەناوی "لاناس" لە ھەولێر ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت كە نەوتی سوریایە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی حەمە ساڵح، لە هەژماری خۆی نوسیویەتی، بەپێی بەدواداچون، حکومەتی عێراقی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان  ھیچ بڕە نەوتێک نادەن بەم پاڵاوگە بۆ پاڵاوتن.
ئاماژەی بەوەش كردووە: بەپێی بەدواداچونەکان بڕێکی زۆری ئەم نەوتە لە سوریاوە دێت.
ئەوپەرلەمانتارە دەشپرسێت ئایا ھیچ بڕە پارەیەک دەدرێت بە گومرگ؟ هیچ بڕێک دیارنیە ھیچ ڕێگا پێدانی ھەیە؟
هەروەها دەشڵێت، چاوەڕێی وەڵامی فەرمی حکومەتین.
کۆتایی/.