بەرهەم ساڵح باس لە كێشەكانی ناو یەكێتی و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنیان دەکات

(0) / / کردستان / بەرهەم ساڵح عێراق یەكێتی


Aug 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، بۆ یەكەمجار لەبارەی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتییەوە رایگەیاند، كێشەكان، كێشەی ناوخۆیی حزبێك و كێشەی نێو یەك خێزانن و ئەنجامی كەڵەكەبونی گرفتە راستەقینەكانن.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە،  بەرهەم ساڵح، لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی رافیدەین لە بەغدا کە ڕۆژی ڕۆژی یەكشەممە بەڕێوەەچوو، رایگەیاند"كێشەكانی ناو یەكێتی كێشەی ناوخۆیی حزبێك و كێشەی نێو یەك خێزانن، كە جێی داخ و جێی نیگەرانین. گرنگترین شت ئەوەیە چارەسەرێكی دور لە توندوتیژی هەبێت بۆ ئەو كێشانە."
وتیشی"من بەشەخسی خۆم لەگەڵ كەسانی دیكەش، دەستوەردانمان كردوە بۆ ریگریكردن لە هەر گرژییەك."
جەختیشی كردەوە كە "كێشەكان ئەنجامی كەڵەكەبونی چەند گرفتێكی دیكەی راستەقینەن."
ئەوەشی خستەڕو"ئەو جۆرە كێشانە بۆ یەكێتی و سلێمانی شتی نوێ نین...لە كۆتاییدا دەبێت چارەسەری دور لە توندوتیژی بۆ بدۆزرێتەوە بۆیان."
ئەوەشی خستەڕو"ئەركی من ئەوەیە كە بەوپەڕی دڵفرانی و بەوپەڕی تواناوە كاربكەم بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە."