دیداری هاوبه‌شی كۆمپانیاكانی دانش بونیانی ئێران و بازرگانان و چالاكانی ئابووریی هه‌ڵه‌بجه
/
اقتصادی
/
زایەڵە
شوشته‌ری
ئێران
سلێمانی
دیداری هاوبه‌شی بازرگانی نێوان كۆمپانیاكانی دانش بونیانی ئێرانی به‌شداربوو له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ بازرگانان و چالاكانی ئابووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رۆژی سێشه‌مه به‌رواری 31ی ئابی 2021ی زایینی، دیداری هاوبه‌شی بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، شێخ كاوه جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و خاتوو نوخشه ناسح قایمقامی هه‌ڵه‌بجه، پێشه‌وا احمد سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه، خاتوو كوێستان اكرم سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوبه‌رانی 10 كۆمپانیای دانش بونیانی ئێرانی به‌شدار له چوارده‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له چالاكانی ئابووری و وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م دیداره‌دا بازرگانانی كۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له چوارچێوه‌ی دانیشتنی B2B دا ده‌رباره‌ی بواره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به خۆیان گفتوگۆیان كرد.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه له چه‌ند وته‌یه‌كدا كه به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له كه‌ناڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌خش ده‌كرا، وێڕای به گرنگ زانینی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م جۆره پێشانگا و دیداره بازرگانیه هاوبه‌شانه، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به ئامانجی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه بازرگانی و ئابووریه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرده‌وه.
جێگری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ئاماژه‌دان به په‌سه‌ندكردن و دابین كردنی بودجه‌ی به‌شێك له پرۆژه ئاوه‌دانیه‌كانی له‌م پارێزگایه، پێشوازی له ئاماده‌بوونی كۆمپانیا به‌توانا ئێرانیه‌كان له‌م پڕۆژانه‌دا كرده‌وه. سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش به ئاماژه‌دان به توانا به‌رزه‌كانی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان به تایبه‌ت كۆمپانیا ته‌كنیكی و ئه‌ندازیاری و دانش بونیانه‌كان، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌رجۆره ئاماده‌ییه‌كی كۆمپانیا به‌توانا ئێرانیه‌كان كرده‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و گوتی: كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك چۆن له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و قه‌یرانگه‌لی وه‌ك كاره‌ساتی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه له ته‌نیشت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه بوو، به هه‌مان شێوه ئاماده‌یه له ماوه‌ی گه‌شانه‌وه و ئاوه‌دانیش له ته‌نیشت ئه‌وانه‌وه راده‌وه‌ستێت.
ئه‌م دیداره له‌لایه‌ن كه‌ناڵه و میدیاكانه‌وه به شێوه‌یه‌كی بەربڵاو ڕووماڵ کرا.
تێبينيێك بنێرە: