رێککەوتنی ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لەسەر کامێراکانی چاودێریی وێستگە ئەتۆمییەکان

(0) / / ایران / زایەڵە رافایل گرۆسی وزەی ئەتۆم تاران ئاژانس ئێران


Sep 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر کامێراکانی چاودێری وێستگە ئەتۆمییەکان رێککەوتن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی جیهان لە سەردانیدا بۆ تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕێککەوت لەسەر کەوتنەکاری کامێراکانی چاودێریی وێستگە ئەتۆمییەکان کە ماوەیێکە وەستابوون.
گرۆسی خۆشحاڵی خۆی بە ئەنجامی سەردانەکەی کە یەکەم سەردان پاش دەستبەکاربوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وەکوو سەرۆک کۆمار دەێت، ڕاگەیاند.
ڕاشیگەیاند بە مەبەستی نەهێشتنی هەر جۆرە لێکتێنەگەیشتنێک لە نێوان ئاژانس و ئێران، سەردانی تاران دەکاتەوە.
وتیشی: بۆ ئاژانس و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئێجگار گرنگە وەکو پێویست گەرەنتی و زانیاری وەربگیریت بەوەی هەموو شتێک وەکو خۆی دەڕوات.
شیاوی باسە ئێران لە ناڕەزایەتی بە پابەندنەبوونی لایەنی بەرانبەر بە بەڵێنەکان و ڕێککەوتنەکانی پێشوو، کامێراکانی چاودێری لە وێستگەکان پەک خست و ئەمەش کاریگەری لەسەر دانوستانی ئەتۆمی ڤیەننا بەجێهێشت.
 محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی نوێی وڵاتەکەی لەگەڵ ئاژانس، وتی: بە گوێرەی ڕێککەوتنی نوێ رێگە دەدرێت بە گۆڕینی مێمۆری کاردی کامێراکانی چاودێری.
ئاماژەی بەوەش دا دوای ئەم رێککەوتنە، تیمێکی تەکنیکی پەیوەندیدار دێن بۆ ئێران و ئەوان دەتوانن کاری پێویست بۆ کامێراکان و مێمۆرییەکان بکەن.
بەرپرسە ئێرانییەکە ڕاشیگەیاند مێمۆرییە کۆنەکان هەڵدەگیرێن و مێمۆری نوێ دەخرێنە سەر کامێراکان.