پەرلەمانتارێک لەڕێگای زایەڵەوە نامەیەک ئاراستەی سەرۆکایەتی  حکومەت دەکات

(0) / / گفتگو / عەلی حەمە ساڵح زایەڵە پێوەری ئاو


Sep 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، سەدان خێزانی هەژار سزای نەبەستنی پێوەری ئاویان بۆ هاتۆتەوە هەربۆیە نامەیەک ئاراستەی سەرۆکایەتی حکومەت دەکات .
عەلی  حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، بۆ  سەرۆکایەتی حکومەت ئەم نامە پەیامی سەدان ھەزار ھاوڵاتی کوردستانە.
جگە لەم پەیامە بە ڕێکاری پەرلەمانی کارمان لەسەر ئەم دۆسیە کردوە، سەدان ھەزار خێزانی ھەژار سزای (٥٠٠ ھەزار دینار) بۆ سەرەوەیان بۆ ھاتوەتەوە بەھۆی نەبەستنی پێوەری ئاوڕەنگە بڵێن ئەم سزا ئاساییەو بۆ خەڵک پێوەر نابەستێتبەڵام لە پشت ئەمەوە چەند ھۆکارو گرفتێک ھەن لەبری سزادانی خەڵک پێویستیان بە چارەسەرە.
وتیشی، جگە لەوەی ئەم سزا نایاسایە و پشتی بە ھیچ یاسایەک نەبەستوە چەندین گرفتی گەورەش ھەیە یەک نابێ ئەگەر کۆمپانیاکە ئیلتزامی نەکردبێت بە گرێبەستەکەو و پێوەری زۆر خراپی ھێنابێت و ھەواش بخوێنێتەوەو بە گەرماو سەرما تێکبچێت، ھەر خەڵک ناچاربکرێت پێوەرێکی خراپ دابنێ..
دەکرێت ١٥ کۆمپانیا لە ژێر چاودێریدا نەبن و پێوەری ئاو بھێنن و بیفرۆشن!
ئەمە جگە لە تێکچونی زۆری میکانیکی لە فەڕاڕەو عەدادو قەباغەکەیدا، ھەڵمگرتنی شوشەی سەرقەباخ و خوێندنەوەی ژمێرەی پێوەرەکە
خوێندنەوەی ناڕاست و ھاتنەوەی پارەی زۆر گرفتێکی گەورەیە، کاتێک ھاوڵاتی دەبینێ کەسێک ملیۆنێک دیناری بۆ ھاتوەتەوە بەھۆی خراپی پێوەرەوە، ئیدی دەترسێت لە بەستنی پێوەر .
ڕونیشیکردەوە، پێشنیار ئەوەیە  لیژنەیەکی پسپۆڕ دابندرێت و لەسەرجەم شارەکان پشکنین بکات، ئەگەر پێوەرەکە ئەو گرفتانەی تێدابوو دەبێت کۆمپانیا سزا بدرێت نەک ھاوڵاتی پاش چارەسەرکردنی گرفتی پێوەرو ھەبوونی دڵنیایی شەش مانگ دابندرێ بۆ ھاوڵاتیان بۆ بەستنی پێوەر! دوای ئەو ماوە سزا جێگیر بکرێ ، دوو بڕیارو یاسا دەبێت دادپەروەرانە بەسەر ھەمواندا جێگیر بکرێت، من لە بەڕێزتان دەپرسم ئەمە ڕەوایە
لە گەڕەکێکی میللی ھەولێر یان چەمچەماڵ بە ١٥ ڕۆژ جارێک ئاو ھاتوتەوەتەوە پارەی کارەبا دەدەن و دەبێ پێوەر ببەستن و نەشی بەستن ٥٠٠ ھەزار دینار سزا دەدرێت،  پرۆژەی نیشتەجێبونی وەبەرھێنانیش ئاوی بەردەوامی ھەیەو پارەی ئاویش ناداتە حکومەت و پێوری نیەو سزاش نادرێت ئەمە ڕەوایە دەبێت پێوەرێکی ئاوی گونجاو بۆ ھەموویان بێت، ھیواموایە ئەم گرفتە بۆ سەدان ھەزار ھاوڵاتی کەمدەرامەت چارەسەر بکەن بەڕێگای گونجاو.
سازدانی - کامەران کەریم