فازڵ نەبی : ئەگەری بێ بەش بوونی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ئەمساڵی عێراق لە ئارادایە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عیراق هەرێمی كوردستان بودجە


Jan 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوری عیراق رایدەگەیەنێت "ئەو ئەگەرەش هەیە كەئەمساڵ هەرێمی كوردستان بێ بەش بكرێت لە بودجەی عێراق."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی عیراقی فیدراڵ بۆ دەنگی كوردی ئەمەریكا ئاشكرای كرد:" ئەو ئەگەرەش هەیە كەئەمساڵ هەرێمی كوردستان بێ بەش بكرێت لەبەشە بوودجە لەپڕۆژە یاسای بوودجەی عێراق هەروەک لەوەی هەرێمی كوردستان لە یاسای هاوكاری دارایی عێراق بێ بەش كرا، بۆیە دەبێت هەموو ئەگەرەكان وەربگرین و ڕەچاو بكرێت.
ڕاشیگەیاند: هەرێمی كوردستان بۆ چەسپاندنی بەشە بودجەی خۆی لە  پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی كارتی فشاری لەدەست نییە، بەڵام خۆشبەختانە نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەغداد، واتە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەغداد، ئەمەریكا، هەموو ئەولایەنانە فشاردەكەن بۆئەوەی بە هەر ڕێگەیەك بێت بەشە بوودجەیەک بۆ هەرێمی كوردستان دابنرێت و هەرێمی كوردستان بێبەش نەكرێت لە بوودجەی عێراق وەكو ئەوەی كە كرا لەیاسای "هاوكاری كورتهێنانی دارایی."
کۆتایی/.